کونسول گشتی
په يام سه رکنسوول

 

 

 

 

په‌یامی سه‌رکونسوول

                                                                       به‌ناوی خودای گه‌وره‌


هاووڵاتییان و شارومه‌ندانی به‌ڕێزی کوردی عێراقی
هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی، مێژوویی، داب و نه‌ریت، سنووری دوور و درێژ، ئیراده‌ و خواستی جیددی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ په‌ره‌پێدان و قووڵکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و پشتیوانی له‌ هاووڵاتییانی دوو لایه‌ن ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کی به‌س گرنگه‌ و بڕوای به‌رپرسان به‌تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشوازی به‌رچاوی به‌رپرسانی هه‌رێم، ئه‌رکێکی دووبه‌رامبه‌ری خستۆته‌ سه‌ر شانم که‌ سه‌رکه‌وتن تیایدا به‌بێ پشتبه‌ستن به‌ خودای گه‌وره‌ و یاوه‌ری خۆشه‌ویستانی خودا و به‌رپرسان و هه‌وڵ و تێکۆشانی شه‌و و ڕۆژی خۆم و هاوکارانم و یارمه‌تی ئێوه‌ بلیمه‌تان و گشتی خه‌ڵکی میواندار و به‌ڕێزی هه‌رێمی کوردستان ڕێپێنه‌دراوه‌.
په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌ سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، زانستی و زانکۆیی، و یاسایی و ئاسانکاری کاروباری بازرگانی،گه‌شتیاری، له‌ش ساغی و ده‌رمان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌داڕشتن بۆ ئاڵوگۆڕی لێژنه‌کان، ئاسانکاری هاتوچۆ و دانوستانی سنووری و ئاسانکاری ده‌رکردنی ڤیزا، و ئه‌نجامدانی ته‌واوی کاروباری کونسوولی، یاسایی و دادوه‌ری هاووڵاتیانم و که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌ و به‌رگره‌کانی پێشکه‌وتنی هاوکارییه‌ دوولایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وه‌ک یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی کاری من و هاوکارانم ده‌بێ. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ پێویستم به‌ یاوه‌ری و دوعای خێری ئێوه‌یه‌ و پێشوازی پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانی ئێوه‌ ئێرانیانی به‌ڕێز ده‌که‌م.
                                                                                                                 سه‌رکه‌وتوو بن
                                                                                                         سه‌رکونسوول مورته‌زا عیبادی

وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان