کونسول گشتی
راگه ياندراوه کان

کۆنسووڵی فەڕەنسا لە هەولێر بە ئامادبوون لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و واژۆی دەفتەری بیرئانینی شەهیدانی کردەوەی تیرۆریستی ئەهوازڕێزی لە شەهیدان گرت

سه‌رکۆنسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر و پارێزگاری نه‌ینه‌وا کۆبوونه‌وه‌
پەيوەندى
اداره كل ارزيابي و نظارت وزارت امور خارجه

اليوم: Tuesday, October 16, 2018 |

کۆنسووڵی فەڕەنسا لە هەولێر بە ئامادبوون لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و واژۆی دەفتەری بیرئانینی شەهیدانی کردەوەی تیرۆریستی ئەهوازڕێزی لە شەهیدان گرت

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ سه‌ردانێکیدا بۆ شاری موسڵ له‌ گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا کۆبووه‌وه‌. سه‌ردانه‌که‌ی مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی ئێران بۆ شاری موسڵ که‌ به‌ یاوه‌ری شاندێکی کۆنسووڵخانه‌ بووه‌، تێیدا چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێ کراوه‌

سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەفتەری بیرئانینی قوربانیانی کردەوەی تیرۆریستی ئەهوازی لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر واژۆ کرد

دوکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانان, دوکتۆر دەرباز کۆسرەتڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وەفدێکدا بە مەبەستی سەرەخۆشی بە هۆی کردەوەی تیرۆریستی لە ئێراندا و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەمڕووداوە سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێریان کرد

کۆنسووڵی هیندستان بە ئامادبوون لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە وتی: وڵاتی هیند بە باشی لە دیاردەی تیرۆر تێ دەگات, بە داخەوە لەمڕووداوە تیرۆریستییەدا ژن و منداڵێکی زۆر بوونه قوربانی. حکوومەتی هیندستان بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەکات

مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە چەندین چاوپێکەوتنی جیاجیادا لە گەڵ پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی پارێزگای مازندەران، پەیوەندییەکانی ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی عێراقی تاوتوێ کرد.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە بە پەیوەندییەکانمان لە بواری زانستی، کەلتوری، زمان و فەرهەنگی دەدەین. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری کۆبووە

شاندی زانکۆی الزهرا لە گەڵ سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر کۆبوونەوە. بە پێیڕاپۆرتی جام کوردی، لەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی جێگری فێرکاری زانکۆی الزهرا و سەرۆکی لقی ورمێی ئەم زانکۆیە بەڕێوەچوو، جەخت لە سەر دەفرایەتی زانستی و فێرکاری زانکۆکی الزهرا و هاوکاری لە گەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرایەوە

دووهه‌مین خولی تاقیکردنه‌وه‌ی تافێڵی فارسی به‌ گه‌شه‌ی له‌سه‌تا سه‌د ڕۆژی 30 گوڵانی 1397 له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. تاقیکردنه‌وه‌ی تافێڵی فارسی پاش دانوستانی ئاسایی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر و هاوکاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ساڵیڕابردووه‌وه‌ وه‌ک پێشنیازێک بۆ پله‌کانی ماسته‌ر و دوکتۆرای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و کوردی دانراوه‌. شیاوی ئاماژەیە سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی سه‌رکونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنه‌وه‌که‌یان که‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری زانکۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چوو بە سەر کردەوە.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە

سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا هەنگاوێکی گرنگ بوو/ئێران پاڵپشتی لە چارەسەربوونی ناکۆکییەکان بە پێی دەستووری عێراق دەکات

محەمەد موقەدەسی بەرپرسی بەشی هاووڵاتیانی ئێرانی لە کونسولخانەی ئێران لە هەولێر بە سەرپەرستی شاندێک ڕۆژی چوارشەممە 27 ی بەفرانباری 1396 بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بەندکراوانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئاگاداربوون هەنگاوەکانی لێژنەی تایبەت بە دەرهێنانی ناوی ئەوانەی دەکەونە بەر لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکانیان و گواستنەوە بەندکراوانی ئێرانی لە گەڵ بەڕێوبەری گشتیی بەندیخانەکان لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد. شیاوی باسە ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر بە یاوەری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەکوو سەرپەرشتیاری بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها لێژنەی مافەکانی مرۆڤی پەڕلەمانی کوردستان دیداری کرد. بە هۆی بەدواداچوونەکان و پەسندبوونی یاسای لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکان چاوەڕێ ئەوە دەکرێت کە ژمارەیەک لە بەندکراوانی ئێرانی لە هەرێمی کردستان سزاکانیان کەم بکرێتەوە یان ئازاد بکرێن.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە. لەم کۆبوونەوەدا مورتەزا عەبادی پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی ئاراستەی هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد. هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی بازاڕچە سنورییەکان لەو بابەتانە بوون کە لە کۆبوونەوەی نێوان عەبادی و هەڤاڵ ئەبوبەکر وتووێژی لە سەر کرا. هەروەها هەر دوو لا جەختیان لەوەش کردەوە کە بە مەبەستی بەرفراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان، ئاسانکاری پێویست بۆ بازرگانان بکرێت و هاوکارییە گومرۆکییەکان و کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارێزگا سنورییەکان وەک یەکەمایەتییەک سەیر بکرێت

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووە. لە چاوپێکەوتنی نێوان مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لا وتووێژ کرا. لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا بەشداری کۆمپانیا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرۆژە ئاوەدانکردنەوەکانی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و وتووێژ. سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی هەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانی کرد سەبارەت بە قیرکردنی ڕێگای قەڵادزێ بۆ کێلەی سەردەشت کە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان سەردەشت - قەڵادزێ و ڕانیە دەبێت

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە. لە کۆبوونەوەی نێوان مورتەزا عەبادی و محەممەد هاودیانی چۆنیەتی لێبوردنی زیندانییەکانی ئێرانی بە پێی یاسای نوێی پەرلەمانی هەرێم و پێویستی دابینکردنی ڕێ و شوێنی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانی هەر دوو لا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان باس کرا. شیاوی ئاماژەیە بە پێی ڕێکەوتنی پێشووی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی تاران و بەغدا، ژمارەیەکی ١٢٠ کەسی لە زیندانییە ئێرانییەکان ئازاد کران یان بۆ ئێران گوازراونەتەوە.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری کۆمەڵەی فێرکاری ئەم وڵاتەیان بە سەر کردەوە. مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بە یاوەری شاندێک کۆمەڵەی فێرکاری ئەم وڵاتەیان بە سەر کردەوە و سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە گەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی وتووێژیان کرد. ناوبراو سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئەم کۆمەڵەیەی کرد کە گرنگییان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی قوتابییەکان داوە. شایانی ئاماژەیە لە کۆمەڵەی فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر ١٧٠ قوتابی سەرقاڵی پرۆسەی خوێندنن.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و پرۆژەی ئاوی شاری عەقرەی بە سەر کردەوە. بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورتەزا عەبادی بە یاوەری شاندێک پرۆژەی ئاوی شاری عەقرەی لە پارێزگای دهۆک بە سەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕێژەی بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆژەیە بوو. لەو بەسەرکردنەوەدا بەڕێوەبەر و کار بە دەستانی کۆمپانیای ئێرانی عۆمراب، دوایین وردەکاری و بەربەستەکانی ئەم پرۆژەیەیان خستەڕوو. سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی تەکنیکی ئەم پرۆژەیەی بەرز نرخاند و هیوای خواست بە دابینکردنی بودجەی پێویست و هەوڵی بەردەوامی ئەم کۆمپانیایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پرۆژە وەک نموونەیەکی درەوشاوەی کارنامەی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق بە کۆتایی بگات.

له‌ مه‌راسیمێکدا که‌ به‌ دروشمی" ده‌ستووری تره‌مپ دوژمنیه‌ له‌گه‌ڵ قودس و خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستیندا و مه‌ترسییه‌ بۆ جیهان" و به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ جێبه‌جێکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس له‌ کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌ر کۆنسووڵ و ئه‌ندامانی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنسووڵخانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی و ڕێبه‌ری هه‌ندێک له‌ حزبه‌کان و زانایانی ئائینی کوردستانی عێراق به‌شداریان کرد و له‌م مه‌راسیمه‌دا سه‌رکۆنسووڵی فه‌ڵه‌ستین وتی تره‌مپ به‌ چ مافێک بڕیار له‌سه‌ر مێژووی وڵاتێک ده‌دات که‌ مێژووی له‌ ئه‌مریکا زۆرتره‌ و چۆن ده‌توانێت مافی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ پێشێل بکات و قودس وه‌ک ‌ پێته‌ختی ڕه‌ژیمی داگیرکه‌ری زایۆنیستی بناسێنێت و هه‌ر وه‌ها وتیشی تره‌مپ ناتوانێت ده‌نگی الله اکبر له‌ فه‌ڵه‌ستیندا بتاسێنێت. له‌ به‌شێکیتر‌ له‌ وتاره‌کانیدا وتی بڕوام هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین به‌ خوێنی خۆیان و به‌ پشتیوانی هه‌مووی مسوڵمانان داکۆکی له‌ وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ها وتیشی: ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ی که‌ له‌ سه‌ر قودس داویه‌ ‌به‌ فه‌رمی نیشانیدا که‌ دوژمنی فه‌ڵه‌ستینیه‌کانه‌. له‌م مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری مافی مرۆڤی مه‌سیحییه‌کان له‌ هه‌ولێر وێرای ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌یکه‌ قودس شاری ئاشتی و شارستانێتیه‌ وتی: ئه‌مریکا له‌ جێگایه‌کدا نیه‌ که‌ بتوانێت له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وانی دیکه‌ی ئایینه‌کان بڕیار بدات. له‌م مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبه‌ری حزبه‌ تورکمانیه‌کان و که‌سایه‌تییه‌ ئایینیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بوون.
وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان