سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە
سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر لە وتووێژی لە گەڵ جام کوردی:
سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا هەنگاوێکی گرنگ بوو/ئێران پاڵپشتی لە چارەسەربوونی ناکۆکییەکان بە پێی دەستووری عێراق دەکات
ئەگەری هەیە ژمارەیەکی بەندکراوانی ئێرانی لە بەندیخانەکانی هەرێم ئازاد بکرێن
محەمەد موقەدەسی بەرپرسی بەشی هاووڵاتیانی ئێرانی لە کونسولخانەی ئێران لە هەولێر بە سەرپەرستی شاندێک ڕۆژی چوارشەممە 27 ی بەفرانباری 1396 بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بەندکراوانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئاگاداربوون هەنگاوەکانی لێژنەی تایبەت بە دەرهێنانی ناوی ئەوانەی دەکەونە بەر لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکانیان و گواستنەوە بەندکراوانی ئێرانی لە گەڵ بەڕێوبەری گشتیی بەندیخانەکان لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد.
شیاوی باسە ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر بە یاوەری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەکوو سەرپەرشتیاری بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها لێژنەی مافەکانی مرۆڤی پەڕلەمانی کوردستان دیداری کرد.
بە هۆی بەدواداچوونەکان و پەسندبوونی یاسای لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکان چاوەڕێ ئەوە دەکرێت کە ژمارەیەک لە بەندکراوانی ئێرانی لە هەرێمی کردستان سزاکانیان کەم بکرێتەوە یان ئازاد بکرێن.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەدا مورتەزا عەبادی پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی ئاراستەی هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد.
هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی بازاڕچە سنورییەکان لەو بابەتانە بوون کە لە کۆبوونەوەی نێوان عەبادی و هەڤاڵ ئەبوبەکر وتووێژی لە سەر کرا.
هەروەها هەر دوو لا جەختیان لەوەش کردەوە کە بە مەبەستی بەرفراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان، ئاسانکاری پێویست بۆ بازرگانان بکرێت و هاوکارییە گومرۆکییەکان و کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارێزگا سنورییەکان وەک یەکەمایەتییەک سەیر بکرێت
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووە.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووە.
لە چاوپێکەوتنی نێوان مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لا وتووێژ کرا.
لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا بەشداری کۆمپانیا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرۆژە ئاوەدانکردنەوەکانی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و وتووێژ.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی هەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانی کرد سەبارەت بە قیرکردنی ڕێگای قەڵادزێ بۆ کێلەی سەردەشت کە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان سەردەشت - قەڵادزێ و ڕانیە دەبێت
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان مورتەزا عەبادی و محەممەد هاودیانی چۆنیەتی لێبوردنی زیندانییەکانی ئێرانی بە پێی یاسای نوێی پەرلەمانی هەرێم و پێویستی دابینکردنی ڕێ و شوێنی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانی هەر دوو لا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان باس کرا.
شیاوی ئاماژەیە بە پێی ڕێکەوتنی پێشووی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی تاران و بەغدا، ژمارەیەکی ١٢٠ کەسی لە زیندانییە ئێرانییەکان ئازاد کران یان بۆ ئێران گوازراونەتەوە.
سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر کۆمەڵەیەکی فێرکاری ئەم وڵاتە بە سەر دەکاتەوە
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری کۆمەڵەی فێرکاری ئەم وڵاتەیان بە سەر کردەوە.
مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بە یاوەری شاندێک کۆمەڵەی فێرکاری ئەم وڵاتەیان بە سەر کردەوە و سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە گەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی وت‌ووێژیان کرد.
ناوبراو سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئەم کۆمەڵەیەی کرد کە گرنگییان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی قوتابییەکان داوە.
شایانی ئاماژەیە لە کۆمەڵەی فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر ١٧٠ قوتابی سەرقاڵی پرۆسەی خوێندنن.
کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر پرۆژەی ئاوی عەقرەی پارێزگای دهۆکی بە سەر کردەوە
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و پرۆژەی ئاوی شاری عەقرەی بە سەر کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورتەزا عەبادی بە یاوەری شاندێک پرۆژەی ئاوی شاری عەقرەی لە پارێزگای دهۆک بە سەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕێژەی بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆژەیە بوو.
لەو بەسەرکردنەوەدا بەڕێوەبەر و کار بە دەستانی کۆمپانیای ئێرانی عۆمراب، دوایین وردەکاری و بەربەستەکانی ئەم پرۆژەیەیان خستەڕوو.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی تەکنیکی ئەم پرۆژەیەی بەرز نرخاند و هیوای خواست بە دابینکردنی بودجەی پێویست و هەوڵی بەردەوامی ئەم کۆمپانیایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پرۆژە وەک نموونەیەکی درەوشاوەی کارنامەی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق بە کۆتایی بگات.
به‌شداری سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌راسیمی کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له هه‌ولێر
له مه‌راسیمێکدا که به دروشمی" ده‌ستووری تره‌مپ دوژمنیه له‌گه‌ڵ قودس و خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستیندا و مه‌ترسییه بۆ جیهان" و به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ جێبه‌جێکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس له کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه چوو، سه‌ر کۆنسووڵ و ئه‌ندامانی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنسووڵخانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی و ڕێبه‌ری هه‌ندێک له حزبه‌کان و زانایانی ئائینی کوردستانی عێراق به‌شداریان کرد و له‌م مه‌راسیمه‌دا سه‌رکۆنسووڵی فه‌ڵه‌ستین وتی تره‌مپ به چ مافێک بڕیار له‌سه‌ر مێژووی وڵاتێک ده‌دات که مێژووی له ئه‌مریکا زۆرتره و چۆن ده‌توانێت مافی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته پێشێل بکات و قودس وه‌ک پێته‌ختی ڕه‌ژیمی داگیرکه‌ری زایۆنیستی بناسێنێت و هه‌ر وه‌ها وتیشی تره‌مپ ناتوانێت ده‌نگی الله اکبر له فه‌ڵه‌ستیندا بتاسێنێت.
له به‌شێکیتر له وتاره‌کانیدا وتی بڕوام هه‌یه که خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین به خوێنی خۆیان و به پشتیوانی هه‌مووی مسوڵمانان داکۆکی له وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ها وتیشی: ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ی که له سه‌ر قودس داویه به فه‌رمی نیشانی‌دا که دوژمنی فه‌ڵه‌ستینیه‌کانه.
له‌م مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری مافی مرۆڤی مه‌سیحییه‌کان له هه‌ولێر وێرای ئاماژه به ئه‌وه‌یکه قودس شاری ئاشتی و شارستانێتیه وتی: ئه‌مریکا له جێگایه‌کدا نیه که بتوانێت له سه‌ر په‌یڕه‌وانی دیکه‌ی ئایینه‌کان بڕیار بدات.
له‌م مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبه‌ری حزبه تورکمانیه‌کان و که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بوون.
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای خستنه‌ڕووی پرسی ڕیفراندۆم، به پێی په‌یوه‌ندی دۆستانه و ڕاستگۆیانه‌ی خۆی له گه‌ڵ برایانی عێراقی له هه‌ر دوو لایه‌نی به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌وڵی به‌رده‌وام، دڵسۆزانه و له هه‌مان کاتدا بێ لایه‌نانه‌ی خۆیی له پێناو گه‌یشتنی هه‌ر دوو لا به ڕێکه‌وتنێک به پێی ده‌ستووری عێراق به کار هێناوه.