کونسول گشتی
اخبار > سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ و ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو 140 زیندانی ئێرانی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ کراون


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ و ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو 140 زیندانی ئێرانی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ کراون

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ و ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو 140 زیندانی ئێرانی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ کراون

مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دراوسێبوون و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ هاتووچۆی دانیشتووانی هه‌ر دوو دیوی سنور له‌ ئاستێکی به‌رزدا بێت که‌ هه‌ندێک کات هه‌ڵسووکه‌وتی ژماره‌یه‌ک له‌وان ڕه‌نگه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساکان بێت و ئه‌مه‌ش سرنجی ئه‌وان ڕاده‌کێشێت.
ناوبراو وتی: به‌ پێی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی سه‌ردانی ئێرانییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی سه‌د که‌س به‌ هۆکاری جۆربه‌جۆر له‌ گرتووخانه‌کانی هه‌رێمدان و تۆمه‌تی به‌شێک له‌وان به‌کارهێنانی حه‌ب و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌ که‌ له‌ عێراقدا به‌ تاوانێکی گه‌وره‌ داده‌نرێت.
عه‌بادی وتی: یاساکانی عێراق به‌ توندی ڕووبه‌ڕووی به‌کارهێنه‌رانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌بێته‌وه‌ که‌ حه‌بی وازهێنان له‌م ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ به‌ کار دێنن، ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش پێویست ده‌کات که‌ به‌ده‌ر له‌ گه‌شتیاران، خاڵه‌ سنورییه‌کانیش کۆنتڕۆڵی زیاتریان له‌ سه‌ر هه‌بێت.
سه‌رکۆنسووڵی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ و کاتی گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کانی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وتی: گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کان بۆ ئێران پێویستی به‌ پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه‌ که‌ تا قۆناغه‌ کۆتاییه‌کانی ڕوون نابێته‌وه‌، بۆ نموونه‌، هه‌ر زیندانییه‌ک ده‌بێت به‌ نووسراوی فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی گرتنه‌که‌ی له‌ ئێران واژۆ بکات و تا کۆتایی پرۆسه‌که‌ ناتوانین ژماره‌ و کاتی گواستنه‌وه‌یان ڕابگه‌ێنین به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر دوو لا له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌واڵی خۆش بڵاو بکه‌ینه‌وه‌.
ڕاشیگه‌یاند که‌ تا ئێستا هاوکاری زۆر باش سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کان له‌ نێوان هه‌ر دوو لادا هه‌بووه‌ و له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 140 زیندانی ئێرانی بۆ ئه‌م وڵاته‌ گوازراونه‌ته‌وه‌.
عه‌بادی وتی: ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بێت درێژه‌ی حوکمه‌که‌یان له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا تێپه‌ڕێنن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ زیندانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌ ئێران وتی: له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی سی که‌س له‌ زیندانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی هه‌رێم کراون و به‌ پێی ئه‌و حوکمانه‌ی هه‌یانبووه‌ درێژه‌ی گرتنه‌که‌یان له‌ هه‌رێمدا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن.
مورته‌زا عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی ئاماری زیندانییه‌کانی ئێران و عێراق وتی: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران زۆربه‌ی کاته‌کان حکومه‌تی ده‌رکردن له‌ ئێران بۆ تۆمه‌تبارانی بیانی ده‌ر ده‌کات و ئه‌مه‌ش ڕۆڵی گرنگی له‌ دابه‌زینی ئاماری زیندانییه‌کانی بیانی هه‌بووه‌.
وتیشی: به‌ بۆچوونی من ده‌رکردنی حوکمی له‌م شێوه‌یه‌ بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی که‌ مه‌ترسییان له‌ سه‌ر وڵاتی ئێمه‌ نه‌بووه‌ نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووه‌ و ئێمه‌ش داوامان له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم کردووه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ خاڵه‌ سنورییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن له‌ هه‌رێم ده‌ربکرێن یان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئێرانی بکرێنه‌وه‌ که‌ ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی له‌ سه‌ره‌ و پێش بینی ده‌که‌ین ئاماری زیندانییه‌ ئێرانییه‌کانیش له‌ هه‌رێمی کوردستان دابه‌زێت.
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ کۆتاییدا سوپاسی هاوکارییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، دادگای باڵا، ده‌زگای ئاسایش و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کورد سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییان بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کان


16:28 - 19/01/2019    /    ژماره‌ : 554188    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 82


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان