کونسول گشتی
اخبار > ڕاوێژکاری باڵای جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

ڕاوێژکاری باڵای جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد

ڕاوێژکاری باڵای جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد

باڵیۆزی پێشووی ئێران که‌ له‌ ئێستادا ڕاوێژکاری باڵای جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌ بۆ کاروباری ئابوری، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه‌. حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین پرسی گرنگ و تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر کۆبووه‌ و پرسی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لای تاوتوێ کرد. دانایی فه‌ڕ ئیدانه‌ی گه‌مارۆ تاکلایانه‌کانی ئه‌مریکای کرد له‌ دژی گه‌لی ئێران که‌ ته‌نانه‌ت که‌رتی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی نه‌خۆشه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه‌. ڕاوێژکاری باڵای ئابوری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوری کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: دڵنیایی به‌ دراوسێکانمان ده‌ده‌ین که‌ بازرگانانی ئێرانی پابه‌ندی گرێبه‌ست و به‌ڵێنه‌کانی خۆیانن و بیر له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان پرسی قه‌رزی کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌ ئێرانییه‌کانی تاوتوێ کرد که‌ به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ڵێنی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانیان داوه‌. دانایی فه‌ڕ هه‌روه‌ها ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ به‌شداری له‌ پرۆژه‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.


08:28 - 20/11/2018    /    ژماره‌ : 545644    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 69


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان