کونسول گشتی
اخبار > سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووه‌.


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووه‌.

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌ چاوپێکه‌وتنی نێوان مورته‌زا عه‌بادی و عه‌لی حوسێن سه‌باره‌ت به‌ دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌، عێراق و هه‌رێمی کوردستان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جه‌ختی له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆن و مێژوویی هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ڕۆشنبیری، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ که‌م وێنه‌ داده‌نرێن.
ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ گرنگ ناو برد و ڕایگه‌یاند که‌ ئابوری ئێران کاریگه‌ریی له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی کۆن و مێژوویی نێوان هه‌ر دوو لا وتی: له‌ چه‌ندین مانگی ڕابردوو پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌ کۆنسووڵییه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ده‌رکردنی ڤێزه‌ زیادی کردووه‌.
ڕاشیگه‌یاند که‌ گه‌مارۆ تاکلایانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی گه‌لی ئێران بابه‌تێکی نوێ نییه‌ و له‌ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی بوونی هه‌بووه‌.


14:30 - 12/11/2018    /    ژماره‌ : 544418    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 44


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان