کونسول گشتی
اخبار > به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی

به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی

به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی

کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای خستنه‌ڕووی پرسی ڕیفراندۆم، به‌ پێی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و ڕاستگۆیانه‌ی خۆی له‌ گه‌ڵ برایانی عێراقی له‌ هه‌ر دوو لایه‌نی به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌وڵی به‌رده‌وام، دڵسۆزانه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا بێ لایه‌نانه‌ی خۆیی له‌ پێناو گه‌یشتنی هه‌ر دوو لا به‌ ڕێکه‌وتنێک به‌ پێی ده‌ستووری عێراق به‌ کار هێناوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌داخه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم، ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر شێوازی نیگه‌رانیی له‌ خۆ گرتووه‌. خاڵی جێی تێڕامان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌ڵوێست و تێڕوانینه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ لایه‌نگری لایه‌نێک دژ به‌وی دیکه‌ پیشان بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران له‌ گه‌ڵ برایان و خۆشکانی کورد مێژوو و که‌لتورێکی دێرینی هه‌یه‌ و له‌ ساڵانی دژواری ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕژێمی به‌عس له‌ عێراق و هه‌روه‌ها له‌ پێکهێنانی عێراقی نوێ و له‌ سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ عێراق، کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری سه‌رجه‌م برایان و خۆشکان له‌ هه‌ر پێکهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت کورد بووه‌. ئێستاش که‌ گه‌لی عێراق به‌ تایبه‌ت پێکهاته‌ی کورد له‌ هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیار و جێی نیگه‌رانییه‌، کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هه‌مان تێڕوانینی دڵسۆزانه‌، ڕاستگۆیانه‌ و برایانه‌ی خۆی، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ کار دێنێت و هیواداریشه‌ به‌ حیکمه‌تی برایانی عێراقی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر، له‌ زووترین کاتدا پته‌وبوونی یه‌کڕیزی نیشتمانی له‌ عێراقێکی یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه‌دا ببینین.

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر


13:40 - 28/10/2017    /    ژماره‌ : 483171    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 65


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان