کونسول گشتی
راگه ياندراوه کان

ڕاوێژکاری باڵای جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆبوونه‌وه‌
پەيوەندى
اداره كل ارزيابي و نظارت وزارت امور خارجه

اليوم: Sunday, December 16, 2018 |

باڵیۆزی پێشووی ئێران که‌ له‌ ئێستادا ڕاوێژکاری باڵای جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌ بۆ کاروباری ئابوری، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه‌. ، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین پرسی گرنگ و تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر کۆبووه‌ و پرسی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لای تاوتوێ کرد. دانایی فه‌ڕ ئیدانه‌ی گه‌مارۆ تاکلایانه‌کانی ئه‌مریکای کرد له‌ دژی گه‌لی ئێران که‌ ته‌نانه‌ت که‌رتی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی نه‌خۆشه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه‌. ڕاوێژکاری باڵای ئابوری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوری کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: دڵنیایی به‌ دراوسێکانمان ده‌ده‌ین که‌ بازرگانانی ئێرانی پابه‌ندی گرێبه‌ست و به‌ڵێنه‌کانی خۆیانن و بیر له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان پرسی قه‌رزی کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌ ئێرانییه‌کانی تاوتوێ کرد که‌ به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ڵێنی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانیان داوه‌. دانایی فه‌ڕ هه‌روه‌ها ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ به‌شداری له‌ پرۆژه‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که‌ له‌ به‌رپرسانی حکومی، سه‌رۆک هۆزه‌کان، که‌سایه‌تییه‌ ئائینییه‌کان و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێکهاتبوون، به‌ ئاماده‌بوون له‌ کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ مورته‌زا عه‌بادی کۆبوونه‌وه‌ و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر ڕاگه‌یاند.

مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی ئێران له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ عوسمان شوانی ڕاوێژکار و سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئابوری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکای له‌ دژی ئێران به‌ ئاسایی ناو برد و وتی: گه‌ل و حکومه‌تی ئێران له‌ 40 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ئه‌زموونی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکایان بینیوه‌ و پێی ڕاهاتوون، جیاوازی گه‌مارۆکانی ئێستاش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشتر ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له‌ گه‌ڵ بووه‌ و ئێستا له‌ سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌کان له‌ دژی ئێران به‌ ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت دۆستانی ڕۆژئاوایشی له‌ گه‌ڵ نییه‌. عه‌بادی وتی: ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا و سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌کان به‌ سه‌ر گه‌لانی جیهان تێگه‌یشتوون. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ڕاوێژکاری ئابوری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌ براده‌رانه‌ ناو برد و به‌ هۆی کاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم، به‌رده‌وامبوونی به‌ پێویست ناو برد

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌ چاوپێکه‌وتنی نێوان مورته‌زا عه‌بادی و عه‌لی حوسێن سه‌باره‌ت به‌ دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌، عێراق و هه‌رێمی کوردستان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا. عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جه‌ختی له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆن و مێژوویی هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ڕۆشنبیری، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ که‌م وێنه‌ داده‌نرێن. ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ گرنگ ناو برد و ڕایگه‌یاند که‌ ئابوری ئێران کاریگه‌ریی له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت. له‌ درێژه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی کۆن و مێژوویی نێوان هه‌ر دوو لا وتی: له‌ چه‌ندین مانگی ڕابردوو پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌ کۆنسووڵییه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ده‌رکردنی ڤێزه‌ زیادی کردووه‌. ڕاشیگه‌یاند که‌ گه‌مارۆ تاکلایانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی گه‌لی ئێران بابه‌تێکی نوێ نییه‌ و له‌ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی بوونی هه‌بووه‌.

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌کێتی ژووره‌ بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ژوور کۆبووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورته‌زا عه‌بادی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا وێڕای تاوتوێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی پێشوو، سێ پرسی سه‌ره‌کی ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی یه‌کسه‌ری کاڵا، که‌مبوونی ژماره‌ی بارهه‌ڵگره‌کان له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کانی عێراق و هه‌وره‌ها نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی یه‌کگرتوو و سنورداربوونی چالاکی خاله‌ سنورییه‌کانی ئێرانی به‌ هۆکاری ناڕه‌زایه‌تی بازرگانانی هه‌ر دوو لا ناو برد و وتی هیوادارین به‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی پارێزگا سنورییه‌کانی هه‌ر دوو لا به‌ره‌وپێشچوون له‌ ئاڵوگۆه‌ بازرگانییه‌کاندا ببینرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به‌ ئێران وتی: ئه‌گه‌ر هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لێدوان بده‌ن، لانیکه‌م ئه‌مریکا که‌ به‌ کۆمه‌ڵکوژی دانیشتووانی ڕه‌سه‌ن حکومه‌تی خۆیی پێکهێنا و له‌ دژی گه‌لان و وڵاتانی دیکه‌ چه‌کی ناوه‌کیی به‌ کار هێنا و له‌ بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵپشتی له‌ سه‌دامی دیکتاتۆر کرد و بناغه‌داڕێژی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک تاڵیبان، قاعیده‌ و داعشه‌، نابێت باس له‌ مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات

لە دیداری نێوان مورتەزا عەبادی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتڕەوتی گۆڕانکارییەکانی دوای ھەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە سەر کرا. سەرکۆنسوڵی ئێران بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سنووریی جێگرانی پارێزگارانی پارێزگاکانی دراوسێ لە تەمەرچین و لێکتێگەیشتنەکان بۆ نەھێشتنی ھەندێ لەمپەر لە پەرەسەندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە تایبەت ئاڵوگۆڕی سنووری ھەواڵی دا. لەم دیدارەدا سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر ھیوای چاکبوونەوەی بۆ فەلاح مستەفا خواست

تێچوویی تێپەڕینی ئۆتۆمبێل لە سنووری تەمەرچینەوە بۆ نیوە کەم کرایەوە لە ئێستاوە ئەو کەسانەی بە نیازن بە بە ئۆتۆمبێلی خۆیانەوە لە ئێران و لە سنووری تەمەرچینەوە بۆ هەرێمی کوردستان بڕۆن، لەم سنوورەوە ئاسانکاریان بۆ کراوە و تێچوویی بردنی ئۆتۆمبێل لە تەمەرچینەوە بۆ نیوەی ئەوەی لە هەولێرەوە وەردەگیردرێت کەم کراوەتەوە. وەکڕاگەیێندراوە، خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن پاش وەرگرتنی نووسراوەی سەفەر لە لایەن گومروکی ئێرانەوە و بە دەست هێنایڤیزەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سنووری تەمەرچین لە ئێران بکەن و دوای دانی پارەی تایبەت بە بیمە در خاکی ئێرانەوە، مۆڵەتی تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێل لە سنووری تەمەرچینەوە بە دەست بێنن و چیتر پێویست بەوە ناکات پارەی دیکە لە خاکی هەرێمدا بدەن. بەرپرسی کاروباری بیمە لە سنووری حاجی عومران- تەمەرچین جەختی کرد تێچویی کاپیتاژی ئۆتۆمبێل لەم سنوورە و لەمڕیگایەوە بۆ نیوەی ئەوەی لە هەولێر لە خەڵک وەردەگیردرێت کەم کراوەتە و تەنیا 100 دۆلار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیردرێت. لەم پاڵپەڕە دەتوانی ناونیشانی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ تێپەڕین لە سنوور ناونوس بکەیت

دیداریڕیاز کەهیە سەرۆکی پارتی تورکمان ئیلی لە گەڵ مورتەزا عەبادی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەم دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا. ڕیاز کەهیە لەم دیدارەداڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هاتنە دی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەی بەرز نرخاند. هەروەها سەرکۆنسوڵی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندی دۆستانە و پتەوی ئەم وڵاتە لە گەڵ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر پێویستیی هاوکاریی هەموو گرووپ و پێکهاتەکان بۆ بەهێز کردنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق کردەوە

کۆنسووڵی فەڕەنسا لە هەولێر بە ئامادبوون لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و واژۆی دەفتەری بیرئانینی شەهیدانی کردەوەی تیرۆریستی ئەهوازڕێزی لە شەهیدان گرت

سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر له‌ سه‌ردانێکیدا بۆ شاری موسڵ له‌ گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا کۆبووه‌وه‌. سه‌ردانه‌که‌ی مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی ئێران بۆ شاری موسڵ که‌ به‌ یاوه‌ری شاندێکی کۆنسووڵخانه‌ بووه‌، تێیدا چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێ کراوه‌

سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەفتەری بیرئانینی قوربانیانی کردەوەی تیرۆریستی ئەهوازی لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر واژۆ کرد

دوکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانان, دوکتۆر دەرباز کۆسرەتڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وەفدێکدا بە مەبەستی سەرەخۆشی بە هۆی کردەوەی تیرۆریستی لە ئێراندا و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەمڕووداوە سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێریان کرد

کۆنسووڵی هیندستان بە ئامادبوون لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە وتی: وڵاتی هیند بە باشی لە دیاردەی تیرۆر تێ دەگات, بە داخەوە لەمڕووداوە تیرۆریستییەدا ژن و منداڵێکی زۆر بوونه قوربانی. حکوومەتی هیندستان بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەکات

مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە چەندین چاوپێکەوتنی جیاجیادا لە گەڵ پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی پارێزگای مازندەران، پەیوەندییەکانی ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی عێراقی تاوتوێ کرد.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە بە پەیوەندییەکانمان لە بواری زانستی، کەلتوری، زمان و فەرهەنگی دەدەین. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری کۆبووە

شاندی زانکۆی الزهرا لە گەڵ سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر کۆبوونەوە. بە پێیڕاپۆرتی جام کوردی، لەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی جێگری فێرکاری زانکۆی الزهرا و سەرۆکی لقی ورمێی ئەم زانکۆیە بەڕێوەچوو، جەخت لە سەر دەفرایەتی زانستی و فێرکاری زانکۆکی الزهرا و هاوکاری لە گەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرایەوە

دووهه‌مین خولی تاقیکردنه‌وه‌ی تافێڵی فارسی به‌ گه‌شه‌ی له‌سه‌تا سه‌د ڕۆژی 30 گوڵانی 1397 له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. تاقیکردنه‌وه‌ی تافێڵی فارسی پاش دانوستانی ئاسایی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر و هاوکاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ساڵیڕابردووه‌وه‌ وه‌ک پێشنیازێک بۆ پله‌کانی ماسته‌ر و دوکتۆرای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و کوردی دانراوه‌. شیاوی ئاماژەیە سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی سه‌رکونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنه‌وه‌که‌یان که‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری زانکۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چوو بە سەر کردەوە.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە
وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان