کونسول گشتی
پێوه ندييه ئابوورييه دوولايه نه کان

پێوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق:

پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و سه‌رهه‌ڵدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌کانی ئێران له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌ شێوازی سونه‌تییه‌وه‌ بۆ شێوازێکی نوێ له‌گه‌ڵ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت گۆڕان. ژووری بازرگانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌ بازرگانییه‌ هاوشانه‌کانی خۆی هاوکاری تازه‌ی ده‌ست پێکرد. سنووره‌ هاوبه‌شه‌کان له سێ ناوچه‌ی ته‌مه‌رچین- حاجی ئومه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان له‌ هه‌رێمی کوردستان چالاکی خۆیانیان ده‌ست پێکرد و زیاتر له‌ له‌سه‌دا 70ی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی ئێران له‌ڕێگای ئه‌م سێ سنووره‌وه‌ هه‌نارده‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق کران.

کوردستانی عێراق به‌ هۆی پێوه‌ندی و هاوبه‌شی مێژوویی، که‌لتووری و زمانییه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئاوڕی تایبه‌تی لێ دراوه‌ته‌وه‌ و پێوه‌ندی ئه‌رێنی و به‌که‌ڵکی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئێران یه‌که‌مین وڵاتێک بوو که‌ پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی ده‌ست پێکرد و کونسوولخانه‌کانی خۆی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی کرده‌وه‌ و هه‌موو ساڵێک لێژنه‌ی سیاسی و ئابووری و به‌رپرسانی دوولایه‌ن هاتوچۆیان پێکه‌وه‌ هه‌بووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 42 ڕێککه‌وتننامه‌ له‌ نێوان پارێزگاکانی ئازربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی واژۆ کراوه‌.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ڕووی له‌ زیادبوون کردووه‌. ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق له‌ 145 ملوێن دۆلاری ساڵی 1380ی هه‌تاوی بۆ 4 ملیار و700 ملوێن دۆلار له‌ساڵی 1387ی هه‌تاوی و نزیک به‌ 5 ملیار و 7 سه‌د ملوێن دۆلار له‌ ساڵی 1392 زیادی کردووه‌. کوردستان له‌سه‌دا 55 هه‌نارده‌کاری بۆ عێراقی که‌ کۆی گشتی 14 ملیار دۆلاره‌ی بۆ خۆی ته‌رخان کردووه‌. زیاتر له‌ له‌سه‌دای 70ی هه‌نارده‌کاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له‌ سنووره‌کانی ته‌مه‌رچین- حاجی ئومه‌ران، باشماخ و په‌روێزخانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

وێڕای به‌شی ده‌وڵه‌تی که‌ له‌ پڕۆژه‌ گه‌وره‌کانی، کاره‌با، مخابرات و گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی، ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری و کاروباری بیناسازی و ڕێگاوبان و به‌نداو چالاکی ده‌کات، که‌رتی تایبه‌تیش له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و له‌هه‌موو بواره‌کاندا چالاکی ده‌کات و بازرگانان و کۆمپانیا ئێرانییه‌کان به‌ڕێژه‌یه‌کی زرۆ داوکاری چالاکی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێڕاقن. کۆمپانیا ئێرانییه‌ تۆمارکراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان 100 کۆمپانیا له‌ هه‌ولێر و 105 کۆمپانیا له‌ سلێمانین، و نزیکه‌ی 470 کۆمپانیای ئێرانی تۆمار کراو و زیاتر له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ کورده‌کانی خۆیان له‌ هه‌رێمی کوردستان تۆمار کراون. ده‌رکردنی ڤیزای 15 ڕۆژه‌ له‌ ده‌روازه‌کانی هه‌رێم و گه‌شتی ئاسمانی ماهان ئه‌یر سێ ڕۆژ له‌ حه‌فته‌دا بۆ تاران و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ و پاس له‌نێوان هه‌ولێر و ورمێ و ده‌سپێکردنی گه‌شتی ئاسمانی تاران- سنه‌- سلێمانی ڕێگای بۆ هاتوچۆی زیاتری بازرگانانی ئێرانی خۆش کردووه‌ و گه‌شتی ئاسمانی تاران- ورمێ- هه‌ولێریش دووباره‌ ده‌ستی به‌ گه‌شته‌کانی خۆی کرده‌وه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی کێشه‌ی ئابووری ساڵی 2013 داخرا.

سه‌فه‌رکردنی سه‌رۆکه‌کانی 8 ده‌ڵه‌تی ڕابردووی هه‌رێم بۆ تاران چه‌ند جار له‌ساڵدا ڕووی داوه‌ و وتووێژی به‌رپرسانی باڵای دوو وڵات بۆ به‌هێزکردنی پێوه‌ندییه‌ ئابووری و سیاسییه‌کان به‌رده‌وام بووه‌ و ڕۆڵی ئێران بۆ به‌هێزکردنی هاوپه‌یمانی شێعه‌ و کورده‌کان و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌ ئابوورییه‌کان زۆر کاریگه‌ر بووه‌.

ساڵی 2013 ته‌نیا له‌ سنووری ته‌مه‌رچین- حاجی ئومه‌ران زیاتر له‌ 2 ملوێن و سه‌د هه‌زار که‌س هاتوچۆیان کردووه‌ که‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ بریتین له‌ کورد و عه‌ره‌به‌کان که‌ سه‌فه‌ریان بۆ ئێران کردووه‌. سه‌فه‌ره‌کانی زیاره‌تی، گه‌شتیاری و ده‌رمانی دوو وڵات له‌ ساڵێکدا زیاتر له‌ 3 ملوێن که‌س تێده‌په‌ڕێنێت. له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن (ع) له‌ ساڵی 1392ی هه‌تاوی زیاتر له‌ 700 هه‌زار ئێرانی سه‌فه‌ریان کرده‌ عێراق.

له‌ به‌شی هه‌نارده‌کردنی خزمه‌تگوزاری ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاریدا له‌سه‌دا 75ی هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ وڵاتی عێراقه‌ که‌ له‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلار پڕۆژه‌ ڕاده‌ستی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان کراوه‌ و له‌م به‌شه‌ش زیاتر له‌ 1 ملیار دۆلار له‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری بۆ کوردستانی عێراق بووه‌. به‌پێی دوایین ئاماره‌کان هێزی کاری وه‌رزی و دایمی ئێران له‌ هه‌رێم زیاتر له‌ 20 هه‌زار که‌س له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ هه‌ندێ ئاماری نافه‌رمیش تا 50 هه‌زار که‌سیان ڕاگه‌یاندووه‌. به‌پێی ئامارکان ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 150 سه‌یاره‌ی تاکه‌که‌سی و زیاتر له‌ 200 لۆری و زیاتر له‌ 3 تا 4 هه‌زار که‌س ڕۆژانه‌ له‌ سنووره‌کانی ته‌مه‌رچین- حاجی ئومه‌رانه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌که‌ن.

وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان