کونسول گشتی
اخبار > ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆبوونه‌وه‌


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆبوونه‌وه‌

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆبوونه‌وه‌

 لێژنه‌ی ئاشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی سوننه‌ و شێعه‌ پێکهاتووه‌، هاوکارییه‌کانی ئێرانی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ کاتێکدا که‌ گه‌ل و حکومه‌تی عێراق به‌ ته‌نیا له‌و شه‌ڕه‌دا بوون، به‌رز نرخاند و داوای به‌شداری جیدی کۆماری ئیسلامییان له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری، زانستی و ڕۆشنبیرییه‌کانیان له‌ گه‌ڵ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کرد.
هه‌ر له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر هاوکاری هاوبه‌شی که‌سایه‌تییه‌کانی سوننه‌ و شێعه‌ی به‌ گرنگ ناو برد و وتی: سه‌رهه‌ڵدانی داعش پیلانگێڕییه‌کی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا بووه‌ تا به‌ده‌ر له‌ له‌ناوچوونی ژێرخانی عێراق، شه‌ڕی شێعه‌ و سوننه‌ له‌ عێراقدا ڕوو بدات و به‌مه‌ش به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بگه‌ن به‌ڵام ڕێنماییه‌کانی زانایانی گه‌وره‌ی ئیسلامی به‌ تایبه‌ت ئایه‌تووڵا سیستانی، گه‌لی موسڵمانی عێراقی له‌ گه‌ڵ سوپا و پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌ڕووی داعش کرده‌وه‌ و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ هاوکات له‌ گه‌ڵ شکستی سه‌ربازی داعش، پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا شکستی هێنا.
عه‌بادی وتی: هاوکاری زانایانی سوننه‌ و شێعه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بابه‌تێکی گرنگه‌ و کۆماری ئیسلامی ئه‌م هاوکارییه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه‌ هه‌ندێک هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که‌ ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ وه‌ک نوێنه‌ری سوننه‌کان بناسێنن که‌ ئه‌مه‌ به‌ توندی له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ که‌ هه‌وڵی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی ئیسلامی ده‌دات، ڕه‌تکرایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ سوننه‌کانیش وه‌ک لایه‌نگرانی ئائینزاکانی دیکه‌ له‌ قوربانیانی ده‌ستی شه‌ڕی داعشن.
سه‌رکۆنسووڵی ئێران وتی: داعش و هاوپه‌یمانه‌کانی زوڵمێکی گه‌وره‌یان له‌ خه‌ڵکی عێراق کردووه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ شه‌ڕی داعش شه‌هید کران، ئێستاش که‌ سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر کراوه‌ و خه‌ڵک بۆ ناوچه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌رکێکی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر شانی که‌سایه‌تییه‌ ئائینییه‌کانه‌ تا یارمه‌تیده‌ری حکومه‌ت بن بۆ سه‌ر له‌ نوێ بنیات نانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌رکه‌وتووه‌کانی شه‌ڕی داعش.
ناوبراو وتی: ئه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و کاته‌ی که‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌ مه‌زهه‌بییه‌کانی سه‌عوودیا له‌ چالاکیدا بن ته‌کفیر و بیری توندڕۆییش به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ زانایان و گه‌وره‌ که‌سایه‌تییه‌کان به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان، خه‌ڵک له‌ پیلانگێڕییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.
مورته‌زا عه‌بادی له‌ کۆتاییدا ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و به‌غدا به‌ پێی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ڕاگه‌یاند


16:47 - 15/11/2018    /    ژماره‌ : 545005    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 64


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان