کونسول گشتی
اخبار > به‌شداری سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌راسیمی کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر


  چاپ        هه‌ناردن بۆ دۆست

به‌شداری سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌راسیمی کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر

به‌شداری سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌راسیمی کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر

له‌ مه‌راسیمێکدا که‌ به‌ دروشمی" ده‌ستووری تره‌مپ دوژمنیه‌ له‌گه‌ڵ قودس و خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستیندا و مه‌ترسییه‌ بۆ جیهان" و به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ جێبه‌جێکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس له‌ کۆنسووڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌ر کۆنسووڵ و ئه‌ندامانی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنسووڵخانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی و ڕێبه‌ری هه‌ندێک له‌ حزبه‌کان و زانایانی ئائینی کوردستانی عێراق به‌شداریان کرد و له‌م مه‌راسیمه‌دا سه‌رکۆنسووڵی فه‌ڵه‌ستین وتی تره‌مپ به‌ چ مافێک بڕیار له‌سه‌ر مێژووی وڵاتێک ده‌دات که‌ مێژووی له‌ ئه‌مریکا زۆرتره‌ و چۆن ده‌توانێت مافی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ پێشێل بکات و قودس وه‌ک ‌ پێته‌ختی ڕه‌ژیمی داگیرکه‌ری زایۆنیستی بناسێنێت و هه‌ر وه‌ها وتیشی تره‌مپ ناتوانێت ده‌نگی الله اکبر له‌ فه‌ڵه‌ستیندا بتاسێنێت.
له‌ به‌شێکیتر‌ له‌ وتاره‌کانیدا وتی بڕوام هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین به‌ خوێنی خۆیان و به‌ پشتیوانی هه‌مووی مسوڵمانان داکۆکی له‌ وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ها وتیشی: ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ی که‌ له‌ سه‌ر قودس داویه‌ ‌به‌ فه‌رمی نیشانیدا که‌ دوژمنی فه‌ڵه‌ستینیه‌کانه‌.
له‌م مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری مافی مرۆڤی مه‌سیحییه‌کان له‌ هه‌ولێر وێرای ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌یکه‌ قودس شاری ئاشتی و شارستانێتیه‌ وتی: ئه‌مریکا له‌ جێگایه‌کدا نیه‌ که‌ بتوانێت له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وانی دیکه‌ی ئایینه‌کان بڕیار بدات.
له‌م مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبه‌ری حزبه‌ تورکمانیه‌کان و که‌سایه‌تییه‌ ئایینیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بوون.


09:06 - 17/12/2017    /    ژماره‌ : 491489    /    ژماره‌ی پیشاندرانه‌کان : 6


Users Comment
No Comment for this news
Your Comment
ناو :
ئیمه‌یل : 
*not exist :
Captcha:
 

داخستن




وه زارتي کار و باڕي ده ره وه  | رووداوێ ئه لکترونيک | پيوه ندي لگڵ ئيمه  | کاتژمێره کاني کارێ ئيداري | نخشه ي ماڵپه ڕ | گه ڕان | گاڵيري وێنه کان